ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb artwork

Courses · Amir Abdolahpur

ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb

by Amir Abdolahpur

ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی Amir.Abdolahpur@gmail.com Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Latest episodes

Showing 20 · updated from the feed

ڕادیۆ کتێب 33- پاییزە

هاتنی وەرزی پاییز بەتایبەتی لە هۆنراوەکاندا بە وەرزی خەمۆکی و دڵتەنگی ناسراوە، چونکە دەرفەتەکانی هاوین لە دەست دەچن و سەرما و سۆڵەی زستان بەڕێوەیە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگی ئا

Sep 27
27 min

ڕادیۆ کتێب 32- ڕۆمیۆ و جوولێت

لە بەر دەرگای کتێبفرۆشییەکی شاری ڤێرۆنا نووسراوەیەک لە نووسەرێکی نەناسراو هەیە کە دەڵێ زۆر کەس ئارەزووی خۆشەویستییەکی وەکوو ڕۆمیۆ و جوولێت دەکەن بێ ئەوەی بزانن ئەو خۆشەوی

Sep 3
28 min

ڕادیۆ کتێب 31- ئۆتێلۆ

تراژیدیای ئۆتێلۆ، تراژیدیایەکە لە دەوروبەری ساڵی 1603 لەلایەن ویلیام شکسپێر نووسراوە. شانۆگەرییەکە لە ڤینیسیا و قوبرس ڕوودەدات، فەرماندەی سەربازی مۆری ئۆتێلۆ نیشان دەدات

Aug 8
30 min

ڕادیۆ کتێب 30- مەرگەساتی شا لیر

لە مەرگەساتی شا لیر، ویلیام شکسپێر تەنها چیرۆکی پاشایەک ناگێڕێتەوە؛ بەڵکو لەسەر خۆشەویستی، دەسەڵات، بەساڵاچوویی، خۆفریودان و بهای درەنگ ناسینی حەقیقەت دەنووسێت. ئەمجارە ل

Jul 12
32 min

ڕادیۆ کتێب 29- ماکبێس

کتێبی شانۆنامەی تراژێدیای ماکبێس لە نووسینی ویلیام شکسپێرە. ماکبێس چیرۆکی پیاوێکە کە لە سەرەتادا قارەمانی جەنگە، بەڵام تامەزرۆیی بۆ دەسەڵات بە هێواشی دەیکات بە یەکێک لە ت

Jun 18
36 min

ڕادیۆ کتێب ٢٨- هاملێت

هاملێت شانۆنامەیەکی چڕە. سنووری ڕووداوەکانی چەندین ئاستی جیاواز لەخۆ دەگرێت. هاملێت باسی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، کردەوەی ئەخلاقی، پرسە فەلسەفییەکانی بوون و نەبوون، و کێشە دە

May 20
40 min

ڕادیۆ کتێب 27- گیل گامێش

گیلگامێش یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەفسانە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا و کارەکتەری سەرەکی داستانی گلگامێش کە لە کۆتایی ھەزارەی دووەمی پێش زایین بە زمانی ئەکەدی نووسراوە. ئەو پاشای

Feb 5
39 min

ڕادیۆ کتێب 26- مەزرای ئاژەڵان

مەزرای ئاژەڵان کە لە ساڵی ١٩٤٥ بڵاوکرایەوە، چیرۆکێکی سیاسیغث کە ئاژەڵەکانی مەزرایەک شۆڕشێک دەکەن دژ بە میرانی مرۆڤییان و دەیانەوێت کۆمەڵگەیەکی یەکسان دروست بکەن. بەڵام بە

Dec 17 2025
51 min

ڕادیۆ کتێب 25- هیچ دۆستێک جگە لە پادکەستەکان

ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراو لە زیندانی مانووس کتێبێکی ژیاننامەیییە کە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەڤانی کورد بێهرووز بوچانی لە کەمپی پەنابەرانی مانووس نووسراوە. ئەم کتێب

Nov 12 2025
1 h 01 min

ڕادیۆ کتێب 24- کافکا لە کەنار دەریا

کافکا لە کەنار دەریا (بە ژاپۆنی: 海辺のカフカ، یوومیبێ نۆ کافکا) ڕۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی، ھاروکی موراکامییە، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ژاپۆنی بڵاو بوویەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥

Sep 26 2025
1 h 04 min

ڕادیۆ کتێب 23- دەربەندی شێرکۆ، هەتاوی شاملوو

شێرکۆ بێکەس و ئەحمەدی شاملوو سێ جار یەکتریان بینیوە. دیداری یەکەم لە ساڵی 1985 لە لایان مامۆستا حەسەنی قازییەوە ڕێک خراوە. دیداری دووهەمیان دوای کۆڕەوەکەی باشور لە ساڵی 1

Aug 14 2025
1 h 06 min

ڕادیۆ کتێب 22- 12 یاسای ژیان

جۆردن پیتەرسۆن پرۆفیسۆری دەروونناسی لە وڵاتی کەنەدایە. لە ساڵی ٢٠١٨ کتێبی "١٢ یاسای ژیان"دا: دژەهێزی ئاژاوەی بڵاو کردەوە. هەر یاسایەک باسی ڕاستییەکی ژیان دەکا و بە زۆر با

Jun 30 2025
52 min

ڕادیۆ کتێب 21- مەم و زین

زۆربەی نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی حەماسەیەکیان هەیە کە شانازی پێوە دەکەن. یۆنانییەکان ئیلیاد و ئۆدیسەیان هەیە، ڕۆمیەکان ئەنئید، و ئینگلیسیەکان ڕۆمیۆ و ژولیەت. لەم ئەڵقەی ڕاد

Apr 20 2025
45 min

ڕادیۆ کتێب 20- کافکا ڕەشە وەک خۆر

ئەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەون بینین. فرانتس کافکا (1883-1924) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی بوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک

Mar 3 2025
36 min

ڕادیۆ کتێب 19- بێگانە مردن

ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی

Jan 30 2025
32 min

رادیۆ کتێب 18- شکسپێر و هاوڕێیان

شکسپێر و هاوڕێیان نێوی کتێبفرۆشییەک لە کەناری چەپی چۆمی پاریسە. ئەو شوێنە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایان سیلڤیا بیچ بنیات نراوە. کاتێ ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤١ فەرانسای داگیر کرد

Dec 19 2024
33 min

ڕادیۆ کتێب 17- منداڵیی شازادە بچکۆلە

شازادە بچکۆلە لە ساڵی ١٩٤٣ لە ئامریکا لە گەرمەی شەڕی دووهەمی دونیاگرەوە و بە زمانی فەرەنسی بڵاو کراوەتەوە. ئەو کتێبە بە باشترین و گرینگ ترین کتێبی زمانی فەرەنسی لە سەدەی

Dec 19 2024
37 min

ڕادیۆ کتێب 16- خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریا

ئەڵقەی خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریای پادکەستی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریای ئێرنێست هەمینگوەی کە بێ شک سرنج ڕاکێش ترین ڕۆمانی دونیایە. باس کردن لەو ڕۆمانە دە

Sep 11 2024
38 min

ئەڵوەن

ئەحلام مەنسوور ڕۆمانی ئەڵوەنی لە ساڵی ١٩٧٩ نوویساندووە. ئەڵوەن باسی پەیوەندی لایەنە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. ئەڵوەن بۆتە بیانوویەک تا لەو ئەڵقەیە بە خۆمان د

Jul 16 2024
30 min

خەمۆکی چییە ؟

دەوروبەری 300 میلیۆن کەس لە دونیا لەگەڵ خەمۆکی بەرەوڕوو بوونەتەوە. خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونی گرینگی جێگای لێوردبوونەوەیە. بە پێی توێژینەوەکان، هۆی سەرەکی خۆکوشتن لە دونیا

May 21 2024
25 min

Chart positions

Where ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb ranks today in each Apple Podcasts chart (US, Sep 30, 2026).

#192 NEW Courses US

More podcasts like ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb

Popular shows in Courses, for your next listen.

Browse charts by category

Daily updated Apple Podcasts rankings for the United States.

About ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb on Reason.fm

Here you find the Apple Podcasts chart positions of ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb, its latest episodes to listen to directly, and reviews from listeners. Rankings are updated daily for the United States.

Contact

Questions or issues? Reach us at hello@reason.fm

0:000:00